نه‌وا
وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراق ده‌ڵێت، پێشبینی ده‌كه‌ن ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له رۆژانی داهاتوودا زیاد بكات، باس له‌وه‌شده‌كات یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا تووشبوون به قورسی په‌تاكه‌یان گرتووه.
حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراق رایگه‌یاند: مه‌ترسی زیادبونی ژمارەی توشبوان به كۆرۆنا و به‌تایبه‌تی لەناو گه‌نجان و منداڵاندا هه‌یه و ده‌شڵێت: پابه‌ند نه‌بون به رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی روبه‌ڕوی مه‌ترسیمان ده‌كاته‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراق به‌پێیوستی ده‌زانێت، هاوڵاتیان و میوانانی وڵاته‌كه پابه‌ندی رێكاره ته‌ندروستییه‌كان و رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی بن، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌هۆی كۆرۆناوه روبه‌ڕوی مه‌ترسی ده‌بنه‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد:"مه‌ترسی زیادبونی ژماره توشبوان به كۆرۆنا هه‌یه به‌تایبه‌تی لەناو گه‌نجان و منداڵاندا، بۆیه پێویسته پایه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن".
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێژه‌ی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا زیادیكردوه و 20%ـی توشبوانیش ئه‌وانه‌ن كه به‌قورسی په‌تاكه‌یان گرتوه و دۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیره.