نه‌وا
نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا ئاشكرای كرد، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته و هاوسه‌ره‌كه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه و به‌شار ئه‌سه‌د و ئه‌سمای هاوسه‌ری پاش ئه‌وه‌ی نیشانه‌كانی كۆرۆنایان به سوكی تێدا ده‌ركه‌وتووه، پشكنینیان بۆكراوه و ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌رێنی بووه.
راشیگه‌یاندووه، سه‌رۆكی سوریا و هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو بۆ سێ هه‌فته كه‌ره‌نتین ده‌كرێن و ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، كه له ئێستادا دۆخی ته‌ندروستیان جێگیره.
تائێستا له باره‌ی چۆنێتی تووشبوونی به‌شار ئه‌سه‌د و هاوسه‌ره‌كه‌ی به كۆرۆنا هیچ زانیارییه‌ك بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كان نزیكه‌ی 16 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له سوریا تۆمار كراون و زیاتر له هه‌زار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.