نه‌وا
رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران بڵاویكرده‌وه، له ساڵی رابردوودا لانیكه‌م 267 كه‌س له‌و وڵاته له‌سێداره‌دراوه.
هه‌ر به پێی راپۆرتی ئه‌و رێكخراوه، ساڵی رابردوو ئێران ته‌نها ولاتی جیهان بووه، كه سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا جێبه‌جێكردووه، كه له كاتی تاوانه‌كه‌دا ته‌مه‌نیان له ژێر 18 ساڵه‌وه بووه و له ساڵی 2020دا لانیكه‌م چوار كه‌س كه له منداڵی‌دا تاوانی كوشتن‌یان ئه‌نجامدابوو له‌سێداره دراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر چالاكوانانی سیاسی و مه‌ده‌نی پێكهاته‌كانی ئێران به تایبه‌تی به‌لوچ و كورد له ساڵی 2020دا رووی له هه‌ڵكشان كردووه.
له ساڵی 2019دا 280 كه‌س و له 2018دا 273 كه‌س له ئێران له‌سێداره‌درابوون، سه‌رباری دابه‌زینی ژماره‌ی له سێداره‌دراوان له 2020دا به‌ڵام به‌رپرسانی رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی ئێران پێیان وایه، هۆكاری ئه‌و دابه‌زینه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه و هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر سیاسه‌تی ئێران له باره‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایه نه‌هاتووه.
به‌پێی ئامارێكی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانیش كه پێشتر بڵاوكرابوه‌وه، ساڵی رابردوو لانیكه‌م 44 كورد له زیندانه‌كانی ئێران له سێداره دراون.