نه‌وا
رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور ریزبه‌ندی وڵاتانی له رووی ئازادی كاری رۆژنامه‌وانییه‌وه خسته‌ڕوو، به پێی ریزبه‌نده‌كه عێراق له پله‌ی 163یه‌مدایه و یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه‌مترین بوار بۆ ئازادی كاری رۆژنامه‌وانی ره‌خسێنراوه.
له راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنووردا باس له‌وه‌كراوه، كه وڵاتانی نه‌رویج، فینلاند، سوید و دانیمارك له پله‌ی یه‌كه‌م تا چواره‌می ئازادترین وڵاتاندا بۆ كاری رۆژنامه‌وانی.
هه‌ر به پێی ئه‌و ریزبه‌نده، توركیا له پله‌ی 153، عێراق له پله‌ی 163، سوریا 173 و ئێرانیش له پله‌ی 174ه‌مدیایه و به‌م پێیه ئه‌و چوار وڵاته له ریزی ئه‌و وڵاتانه‌دان كه كه‌مترین ئازادی رۆژنامه‌وانیان تێدا ده‌سته‌به‌ر كراوه.
له كۆتایی ریزبه‌نده‌كه‌دا ناوی هه‌ر یه‌ك له چین، توركمانستان، كۆریای باكور و ئه‌ریتریا ده‌بینرێت، كه داخراوترین وڵاتانن بۆ كاری رۆژنامه‌وانی و زۆرترین سانسۆر و پێشێلكاریی له‌و وڵاتانه به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان و ئازادی كاری رۆژنامه‌وانی و ئازادی راده‌ڕبڕین ئه‌نجام ده‌درێت.