نه‌وا
زانایان هۆشدارى ده‌ده‌ن له‌و نه‌وه نوێیه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا كه له هندستان ده‌ركه‌وتوه، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك پێیان وایه مه‌ترسى دروست ناكات وه‌ك نه‌وه‌كانى تر.
رۆژنامه‌ى "ئیندیپێندێنت"ى به‌ریتانى بڵاویكردوه‌ته‌وه: نه‌وه گۆڕاوه‌كه‌ى هندستان كه به B1617 ناسراوه له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ته‌ندروستى به‌ریتانیاوه لێكۆڵینه‌وه‌ى لێ ده‌كرێت، تائێستا روون نییه كه مه‌ترسیدارتره یاخودنا و ئایا وه‌ڵامى ڤاكسینه‌كانى ئێستا ده‌داته‌وه.
لاى خۆیه‌وه دكتۆر "جێفرى باریت" له په‌یمانگاى "ویڵكوم سانجر"ى به‌ریتانى ده‌ڵێت: ئه‌و نه‌وه نوێیه له‌كاتى كۆتا شه‌پۆلى په‌تاكه له هندستان كه وه‌ك كاره‌سات وابوو بڵاوبویه‌وه، دیار نییه كه هۆكارى ئه‌و شه‌پۆله بووه یاخودنا.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: به‌دڵنیاییه‌وه په‌یوه‌ندیه‌ك هه‌یه، هه‌رچه‌ند تائێستا له 4 ملیۆن حاڵه‌ت له‌و شه‌پۆله‌دا له هندستان هه‌زاریان نه‌وه نوێكه‌ن.