هۆشداری لە ئاوی دەربەندیخان دەدرێت: شێرپەنجە و نەخۆشی پێستی پێوەیە

21/04/2021

نەوا-
عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان هۆشداری لە پیسبونی ئاوی دەربەندیخان دەدات و جەختلەوەدەكاتەوە كە، شێرپەنجەی پێوەیە.
عەلی حەمەساڵح لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك "یاداشت"ێكی بڵاوكردوەتەوە كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كردوە، تێیدا هاتوە: ئاوی دەریاچەی دەربەندیخان بەشێوەیەكی مەترسیدار پیسبوەو مەترسی گەورەی چەندین نەخۆشی هەیە لەوانە شێرپەنجە.
رونیشیكردوەتەوە:پاشماوەی پاڵاوتگە و گۆڕەپانی نەوت و تێزابی تانجەرۆ و سلێمانی و ئێران دێتە دەریاچەی دەربەندیخان و بڕێكی زۆر قورقوشمی تێدایە، شەش رۆژ جارێك ئەم ئاوە بەسەر هاوڵاتیان دابەشدەكرێت بەبێ هیچ فلتەرێك، بەپێی پشكنینەكان نەك بۆ خواردنەوە  بۆ هیچ بەكارهێنانێك نابێت و نەخۆشی پێست دروستدەكات.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی رونكردوەتەوە: پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان كە 40٪‏ی تەواوبوە ئێستا وەستاوە، ئەو پرۆژەیە دەیتوانی گرفتی ئاو چارەسەر بكات.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group