كازمی زیاتر له‌ هه‌زار پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

21/04/2021 عێراق

نه‌وا
مسته‌فا كازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەو پڕۆژە وەبیرھێنانەی ھەڵوەشاندەوە کە تا ئێستا لە نێوان سفر تا 35% جێبەجێکراون و ژمارەیان ھەزار و 128 پڕۆژەیە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مستەفا کازمی سەردانی دەستەی وەبەرھێنانی کردووە و لە نزیکەوە ئاگاداری ئاستەنگەکانی بەردەم کارەکانی دەستەکە بووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانی سەردانەکەی بۆ دەستەی وەبەرھێنان، بڕیاریدا بە ھەڵوەشاندنەوە ئەو پڕۆژە وەبیرھێنانەی کە تا ئێستا لەنێوان (سفر تا 35) لەسەدا جێبەجێکراون کە ژمارەیەن ھەزار و 128 پڕۆژەیە.
باس لەوەشکراوە کە ھەروەھا مستەفا کازمی بڕیاریداوە لەوەی دەبێت پابەندی ھەبێت بە جێبەجێکردنی ماددەی 28ی یاسای وەبەرھێنان و دەبێت دەستەی نیشتمانیی بۆ وەبەرھێنان بەداواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ماددەکە بکات.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە میانی سەردانەکەی بۆ دەستەی وەبەرھێنان، ھۆشداری ئەوەی داوە کە ھەر وەبەرھێنەرێک لە وادەی خۆیدا پڕۆژەکەی تەواو نەکات، ئەوا مۆڵەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی لێدەسێندرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group