نه‌وا
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان رایگه‌یاند، مانگی رابردوو 42 چالاكوانی سیاسی و مه‌ده‌نی له رۆژهه‌لاتی كوردستان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوه‌كه هه‌ر له‌و مانگه‌دا كۆڵبه‌رێك كوژراوه و 17 كۆڵبه‌ری دیكه‌ش برینداربوون، كه زۆرینه‌یان به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران بووه.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان باسی له‌وه‌شكردووه، له مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا حه‌وت هاوڵاتی كورد له زیندانه‌كانی ئێران سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكراوه.
راشیگه‌یاندووه، هه‌ر له‌و مانگه‌دا 13 ژن و پێنج پیاو له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆتاییان به ژیانیان هێناوه.