نەتەوە یەكگرتوەكان: ئەوەی ئیسرائیل لە قودس دەیكات لە ئاست تاوانەكانی جەنگدایە

08/05/2021 جیهان

نەوا-
كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان پێی وایە، ئەو هەنگاوانەی ئیسرائیل دژی دانیشتوانی ناوچەی "شێخ جەراح" لە قودسی رۆژهەڵات گرتویەتیە بەر، لە ئاست تاوانەكانی جەنگدایە.
رۆبەرت كۆلفیل وتەبێژی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەلكترۆنیدا ئاماژەی بەوەداوە: قودسی رۆهەڵات تائێستاش بەشێكە لە خاكی فەلەستینی داگیركراو و یاسای مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی تێدا پەیڕەو دەكرێت، پێویستە دەسەڵاتی داگیركار رێزی خاوەندارێتی موڵكەكان لە زەوییە داگیركراوەكاندا بگرێت و دەستیان بەسەردا نەگرێت.
ئەوەشی رونكردوەتەوە: ئەمەش واتای ئەوەیە كە ئیسرائیل ناتوانێت یاسای تایبەت بەخۆی لە زەوییە داگیركراوەكاندا لەوانەش قودسی رۆژهەڵات بسەپێنێت و فەلەستینییەكان لە ماڵەكانیان دەربكات، ئەو كارە مافی نیشتەجێبونێكی گونجاو و مافی مرۆڤ پێشێل دەكات.
وتەبێژی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان جەختیلەوەشكردووەتەوە: دەركردنی بە زۆر هۆكارێكە بۆ راگواستنی زۆرملێ، ئەوەش لە رێكەوتنی چوارەمی جنێفدا قەدەغە كراوە و پێشێلكارییەكی مەترسیداری رێكەوتنەكەیە، پێشی وایە ئەو هەنگاوانەی ئیسرائیل دژی دانیشتوانی ناوچەی "شێج جەراح" لە قودسی رۆژهەڵات گرتویەتیە بەر، لە ئاست تاوانەكانی جەنگدایە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group