پەرلەمانتارێك: پارتی سەرۆكی دامەزراوە دادوەرییەكانی بۆ خۆی بردووە

09/05/2021

نەوا-
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرۆكی دامەزراوە دادوەریەكانی بردوە و یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیش خۆی "رێككەوتنی بۆ بە حزبیكردنی دادگاكان كردوە" و هەر خۆی هەر پێنج سەرۆكی دامەزراوە داوەریەكەی داوە بە پارتی".
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە، "پارتی، سەرۆكی دامەزراوە دادوەریەكانی بردوە، دەڵێ: دادگا سەربەخۆیەو نابێت كەس تەداخول بكات، یەكێتی، خۆی ڕێككەوتنی ڕەشی بۆ بەحیزبیكردنی دادگاكان كردوەو ھەر خۆی ھەر پێنج سەرۆكی دامەزراوە داوەریەكەی داوە بە پارتی، ئێستاش دەڵێ، پێویستە دادگا سەربەخۆ بێت".
ئەو پەرلەمانتارە رونیشیكردوەتەوە، "لە نێو ئەم دادوەرانەدا كەسی باش هەن، بەڵام واقعێك هەیە پارتی و یەكێتی دابەشیان كردوەو لە پشكی ئەوان دەستبەكاربون، پارتی سەرۆكی دادگای پێداچونەوەو سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆكی داواكاری گشتی و سەرۆكی ئەنجومەنی شوراو و سەرۆكی سەرپەرشتاری دادوەری لەلایەو یەكێتی ھیچ سەرۆكێكی لەلانیەو ڕازیشە، -لە ئەنجومەنی داداوەری و تەمیز، پارتی زۆرینەیەو یەكێتی بە كەمینە ڕازیە، لە دادگاكانی تێھەڵچونەوە ھەریكەو سەرۆكی زۆنی خۆی لایە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group