مەسرور بارزانی: بۆ ئەوەی چاكسازی جێبەجێ نەكەین زۆر ئاستەنگمان بۆ دروست دەكرێت

09/05/2021

نەوا-
سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەڵێت، سەرباری ئەوەی بە مەبەستی رێگری كردن لە جێبەجێكردنی پرۆسەی چاكسازی زۆر ئاستەنگیان بۆ دروست دەكرێت، بەڵام پێداگرن لەسەری و هیچ شتێك رایانناگرێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە رێوڕەسمێكدا پڕۆژەی گەشتیاری تەلەفریكی "چیای زاوا"ی لە شاری دهۆك كردەوە و لە وتەیەكدا باسی لەوەكرد، لە بەرنامەی حكومەت دوو ئامانجی سەرەكیمان هەبوو، یەكێكیان چاكسازی و ئەوی دیكەش هەمەجۆركردنی ئابووری كوردستانە.
وتیشی، لە هەمەجۆركردنی ئابووری كوردستان هەموو هەوڵێك بۆ ئەوە دەدەین پڕۆژەی گەشتیاری لەگەڵ بەرنامەی دیكەی ئابووری، وەكو كشتوكاڵ و پشیەسازی جێبەجێ بكەین، بۆ ئەوەی سەرچاوەی داهات لە كوردستان زیاتر بێت و ناچار نەبین تەنیا پشت بە یەك سەرچاوەی داهات ببەسیتن.
سەرۆكی حكومەت باسی لەوەشكرد، بەرنامەی چاكسازی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەستمان پێكردووە و بەردەوام دەبین، زۆر ئاستەنگ دروست دەكرێت بۆ حكومەت و كابینەی نۆیەم بۆ ئەوەی چاكسازی جێبەجێ نەكرێت، بەڵام بەردەوام دەبین و بە پشتیوانی خوا و ئێوە، هیچ كەسێك ناتوانێت رامانبگرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group