لە هیندستان كەڕووی سەوزیش دەركەوت

17/06/2021 جیهان

نەوا-

سەرەڕای ئەوەی وڵاتی هیندستان بەدەست پەتای كۆرۆنا و كەڕووی رەشەوە گیرۆدە بووە، بەڵام نەخۆشیەكی تریش دەركەوت كە پێی دەوترێت "كەڕووی سەوز" و ئەم نەخۆشیەیان لە سیەكانی مرۆڤ دەدات.
سەرچاوەكانی هەواڵی هیندستان بڵاویانكردووەتەوە، لە ولایەتی مادیا برادیش گەنجێك كە لە پەتای كۆرۆنا چاكبووەتەوە، تووشی نەخۆشیەك بووە بەناوی "كەڕووی سەوز".
رونیشكراوەتەوە، گەنجەكە كە تەمەنی 34 ساڵە ماوەی دوو مانگ كۆرۆنای پێوە ماوەتەوە، بەڵام دواتر تووشی تا و خوێنبەربوون لە لوتدا بووە و پشكنینەكان دەریانخستووە كە تووشی كەڕووی سەوز بووە.
لای خۆیەوە دكتۆر رافی دوسی سەرۆكی بەشی نەخۆشیەكانی سنگ لە پەیمانگای "سری ئۆربیندۆ" بۆ زانستی پزیشكی ئاماژەی بەوەداوە، نەخۆشەكە وەڵامی دەرمانەكان ناداتەوە و 90%ی سییەكانی تووشی ئەو پەتایە بووە و دواتر لە رێگەی فڕۆكەوە گواستراوەتەوە بۆ مۆمبای.
رونیشیكردووەتەوە، "كەڕووی سەوز" نەخۆشییەكە كە بەهۆیەوە بەشێك لە سییەكان بۆگەن دەكەن، نەخۆشیەكە كاریگەری لەسەر سییەكان و گیرفانەكانی لوتی نەخۆشەكە كردووە و تووشی خوێنبەربوونی كردووە، هەروەها كەڕووی سەوز جیاوازە لە كەڕووی رەش و پێویستی بە لێكۆڵینەوەی زیاتر هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group