''تابڵۆی نوێی ئۆتۆمبێل ناوی کوردستانی لەسەر دەبێت''

17/06/2021

نه‌وا
بڕیارە تابڵۆی ئۆتۆمبێل لە نێوان ھەرێم و عێراق یەکبخرێت و بەرپرسێکی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، سیستەمەکە جێبەجێ دەکرێت و بە ئینگلیزی تابڵۆی نوێ دروست دەکرێت.

 فازڵ حاجی، وتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر، له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی رایگەیاندوه‌، "پێشتر چەندین جار ڕێککەوتن لەنێوان ھەردوو وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم و فیدراڵ بۆ یەکگرتنی تابڵۆی ئۆتۆمبێل کراوە، بەڵام ھێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێکردن ئێستا بڕیارە جارێکی دیکە دەست بە جێبەجێکردنی پلانەکە بکرێت، ئەویش یەک شێوازی تابڵۆی ئۆتۆمبێل لە ھەموو عێراق پەیڕەو بکرێت.
وتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر لەبارەی شێوازی تابڵۆی نوێ وتی: "تابڵۆی سیستەمی نوێ، ئەوەی کۆمپانیا ئەلمانیەکە، قەبارەیەکی بچووکی ھەیە و ھەرێمی کوردستان تەنیا قەبارەکەی بچووک دەکاتەوە و لەگەڵ عێراق دەبێتە یەک".
رونیشیكرده‌وه‌، "سیستەمی تابڵۆی نوێمان ھەیە، ئەوە باشترە بە ئینگلیزی لەسەری نووسراوە، کاتێک ئۆتۆمبێلەکە دەچێتە وڵاتانی دیکەش تابڵۆ لێ ناکرێتەوە، بەڵام جیاوازیی تابڵۆی ئۆتۆمبێلەکانی ھەرێم و عێراق تەنیا ئەوە دەبێت، کە ئەوەی ھەرێمی کوردستان لەسەر تابڵۆی ئۆتۆمبێلەکە ئاماژەی پێ دەکرێت کە ھی ھەرێمی کوردستانە.''

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group