نه‌وا
كۆمیساریای باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاندووه، سه‌رباری دۆخی كۆرۆنا و داخستنی سنوره‌كان له ساڵی 2020دا نزیكه‌ی سێ ملیۆن كه‌سی دیكه ئاواره بوون و ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتووه.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، هۆكاری ئاواره‌بوونی ئه‌و كه‌سانه شه‌ڕ، توندوتیژیی و پێكدادانی به‌ربڵاو و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وایه و به‌رده‌وامی په‌تای كۆرۆناش مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان زیاتر كردووه.
به‌پێی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له ئێستادا 84 ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌س له سه‌ره‌تاسه‌ری جهان ئاواره و په‌نابه‌رن، ئه‌مه‌ش یه‌كسانه به ژماره‌ی دانیشتوانی وڵاتێكی وه‌ك ئه‌ڵمانیا.
زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ساڵی رابردوودا ئاواره بوون خه‌ڵكی وڵاتانی فه‌له‌ستین، ڤه‌نزویلا، یه‌مه‌ن، سوریا، موزه‌مبیق و ئه‌ریتریان.
جیا له‌و كه‌سانه‌ی له ساڵی 2020دا ئاواره بوون چوار ملیۆن كه‌سیش له هه‌وڵی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری له وڵاتانی دیكه.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، كه له نێوان ساڵانی 2018 بۆ 2020 نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن منداڵ له خێزانه ئاواره‌كاندا له‌دایكبوون و له‌ئێستادا 42%ی كۆی ژماره‌ی ئاواره‌كان ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵه‌وه‌یه.