وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق: گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەران رەتدەكەینەوە

24/06/2021 عێراق

نەوا-
ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، رایگەیاند، گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی عێراقی لە وڵاتانی دیكەوە رەتدەكەنەوە.
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بڵاویكردەوە، ئیڤان فایەق لە میانی سەردانێكی فەرمیدا بۆ ئەمریكا و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكی پەیوەندیدار بە دۆسیەی كۆچبەران و پەنابەران، ئاماژەی بەوە كردووە كە حكوومەتی وڵاتەكەی گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی عێراق لە ئەمریكا رەتدەكاتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی داوای پێدانی رەگەزنامەی ئەمریكیان رەتكراوەتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە كە بەرپرسانی ئەمریكا بە وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراقیان راگەیاندووە كە لەمەودوا پەنابەرانی عێراق لەلایەن ئیدارەی ئەمریكاوە مامەڵەیەكی تایبەتییان لەگەڵدا دەكرێت پەیوەست بە وەڵامدانەوەی داواكانیان.
وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، داوای لە بەرپرسانی ئەمریكا كردووە بە رێزەوە مامەڵە لەگەڵ پەنابەرانی عێراقییدا بكەن و بەشێوەیەكی باشتر دۆسیەكانیان لەبارەی وەرگرتنی مافی پەنابەریی و وەرگرتنی رەگەزنامەی ئەمریكیی لێ وەربگیرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group