مینحەی ژمارەیەکی تر لە زیندانیانی سیاسی خەرج دەکرێت

24/06/2021

نەوا
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لیستی ناوی قۆناغی دووەمی ئەو زیندانییە سیاسیانەی راگه‌یاند، کە مینحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند:"دوا بەدوای فەرمانمان ژمارە (474) لە رێکەوتی 24ى حوزه‌یرانى 2021 تایبەت بە خەرجکردنی منحەی 197 زیندانیکراو و گیراوی سیاسی وەک قۆناغی دووەم ئەو کەسانەی رێکارەکانی بایۆمەترى و بەڵێنامەی دادنوسیان کردووە لە کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی موچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگی ئایاری و حوزەیرانی 2021".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد:"ئەو کەسانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، دوای تەواو کردنی سەردانی بانکی ناوبراو بکەن".
راشیگەیاندوە: "ئەو زیندانیانەی کۆچی دواییانکردوە وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییەسیاسیەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group