توێژینەوەیەكی نوێ: قەڵەوی مرۆڤ لە مردن بە هەندێك نەخۆشی كوشندە دەپارێزێت

30/08/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ، لەوانەیە كێشی زیادە مرۆڤ لە بەشێك لە نەخۆشییە كوشندەكان رزگار بكات وەك هەوكردنی بەكتریایی سەخت.
بەپێی توێژینەوەیەك كە زانكۆی "گۆتەنبێرگ"ی سویدی ئەنجامیداوە، لێكۆڵینەوە لە 2 هەزار و 196 كەس كراوە و دەركەوتووە ئەوانەی كە كێشیان زیادە و ناوقەدێكی قەڵەویان هەیە كەمتر ئەگەری گیان لەدەستدانیان بە هەوكردنی بەكتریایی سەخت هەیە.
ئەوەش هاتووە، 26%ی ئەوانەی توشبووی هەوكردنی بەكتریایی سەخت بوون و كێشیان ئاسایی بووە لەماوەی ساڵێكدا گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ئەوانەی كێشیان زیاتر بووە 9% بۆ  17%یان گیانیان لەدەستداوە.
دكتۆر ئایسا ئالیسۆ نوسەری توێژینەوەكە بە رۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی وتووە، لە زۆرینەی نەخۆشیەكاندا كێشی زیاد و قەڵەوی مەترسییە، بەتایبەتی جۆرەكانی شێرپەنجە و نەخۆشیەكانی دڵ و ملولەكانی خوێن هەروەها بەتایبەتی تر كۆرۆنا، بەڵام لەگەڵ هەوكردنی بەكتریایی سەخت بابەتەكە پێچەوانەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group