پاریس سانجێرمان مەرجی دەستبەردار بوونی لە مباپێ‌ ئاشكرا كرد

30/08/2021 وەرزش

نەوا-
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی مەرجی خۆی بۆ دەستبەردار بوون لە كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی لاوی یانەكە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید ئاشكرا كرد و داوای 200 ملیۆن یۆرۆ یاخود 180 ملیۆن و یاریزانێكی یانەكە دەكات.
رۆژنامەی "كواترۆ"ی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، پاریس سانجێرمان جارێكی تر لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بۆ گفتوگۆكردن لەسەر گواستنەوەی مباپێ‌ كۆدەبێتەوە.
رونیشكراوەتەوە، یانە فەرەنسیەكە مەرجی خۆی بۆ دەستبەكردار بوون لە یاریزانە لاوەكەی ئاڕاستەی ریاڵ مەدرید دەكات كە بریتییە لە 200 ملیۆن یۆرۆ، یاخود 180 ملیۆن و یەكێك لە یاریزانە دیارەكانی یانەكە.
بەپێی رۆژنامەكە، هەروەها یانە ئیسپانییەكە گرێبەستێكی تر كە نزیكەی 200 ملیۆن یۆرۆیە ئامادە دەكات ئەوەش نزیكترین گرێبەست دەبێت لە خواستەكانی یانە فەرەنسییەكە كە هەوڵی ئەوە دەدات مباپێ‌ بهێڵێتەوە.
ماوەی چەند مانگێكی دەنگۆی نزیك بوونەوەی كیلیان مباپێ‌ لە یانەی ریاڵ مەدرید هەیە و تائێستاش یانەكە دوو جار گرێبەستی پێشكەش كردووە، بەڵام پاریس سانجێرمان نایەوێت دەستبەرداری هێرشبەرە لاوەكەی ببێت و هەموو هەوڵێك دەدات بۆ هێشتنەوەی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group