كەلەرم تەمەن درێژ دەكات و دژی شێرپەنجەشە

26/09/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
شارەزایەكی بواری خۆراك دەڵێت، یەكێك لە سەوزەكان بەهۆی بوونی چەندین جۆر ڤیتامین و دژە ئۆكسان دەبێتە هۆی درێژكردنەوەی تەمەنی جەستە و شەڕی دژی نەخۆشی شێرپەنجەش دەكات، ئەویش كەلەرمە.
ماڵپەڕی "ئێكسپرێس" لە زاری كریستیان میكستاس شارەزای بواری خۆراك بڵاویكردووەتەوە، كەلەرم یەكێك لەو سەوزانەی كە سەرەڕای ئەوەی كاریگەری ئیجابی لەسەر رێژەی تەمەنی جەستە هەیە، دەبێتە هۆی رێگری كردن لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان.
رونیشیكردووەتەوە، كەلەرم چەندین جۆر ڤیتامینی تێدایە لەوانەش ڤیتامین "C" هەروەها مەگنیسیۆمی تێدایە و دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسیدەكان، ئەوەش سەرەڕای مادە خۆراكییەكانی تر.
بەپێی وتەكانی ئەو شارەزا خۆراكییە، كەلەرم ماددەی "سولفۆرافین"ی تێدایە كە رێگەی لە چەندین جۆر شێرپەنجە دەگرێت، وەك شێرپەنجەی "رێچكەی خۆراك و پەنكریاس" هەروەها دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی هەوكردن و دروستبوونی گرێكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group