نەوتی خاو 80 دۆلاریشی تێپەڕاند

28/09/2021 جیهان

نەوا-
نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و یەك بەرمیل خاوی برێنت 80 دۆلاری تێپەڕاند، ئەوەش بەرزترین ئاستە لەماوەی 3 ساڵی رابردوودا تۆماری كردبێت.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووەتەوە، نرخی نەوتی خاو بەردەوام لە بەرزبوونەوەیە و یەك بەرمیل خاوی برێنت زیاتر لە1%ی نرخەكەی چووەتە سەری و بە 80 دۆلار و 60 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
رونیشكراوەتەوە، بەرمیلێك خاوی تەكساسی ئەمریكی بەرامبەر 76 دۆلار و 53 سەنتە، بەپێی زانیاریەكانی ماڵپەڕی ئۆپێكیش، یەك بەرمیل خاوی ئۆپێك بە 76 دۆلار و 21 سەنت دەفرۆشرێت.
شارەزایانی ئابوری دەڵێن، هۆكاری بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی نەوت بەردەوامی دابەشكردنی ڤاكسینەكانی دژە كۆرۆنایە لە جیهاندا، كە بەهۆیەوە وڵاتانی جیهان بەرەو كرانەوە دەچن و بەو هۆیەشەوە خواست لەسەر نەوت زیادی كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group