ئێران..هاوسەرگیری منداڵان روو لەهەڵکشانە

15/10/2021 جیهان

نەوا
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی ئێران لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا 791 منداڵ لە دایكانێك لە دایكبون، كە تەمەنیان لەنێوان 10 بۆ 14 ساڵاندایە.
هەر بەپێی ئەو ئامارانە، لە هەمان ماوەدا 36 هەزارو 562 منداڵ لە دایكانێك لە دایكبون كە تەمەنیان لەنێوان 15 تا 19 ساڵاندایە.
هاوسەرگیری منداڵان و مێرمنداڵان لە ئێران رێگەپێدراوە و بەپێی ئامارە فەرمییەکان ساڵی رابردوو بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشووتر، هاوسەرگیری منداڵان بە رێژەی 10٪ زیادی کردووە.
لە چەند ساڵی رابردوودا چەند هەوڵێک خرانەگەر بۆ ئەوەی لانیکەمی تەمەنی هاوسەرگیری کچان لە 16 ساڵ  و بۆ کوڕانیش لە 18 ساڵ جێگیر بکرێت، بەڵام سەرجەم ئەو هەوڵانە شکستیان هێنا.

 

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group