نه‌وا
ئه‌مریكا له 8ی تشرینی دووه‌مه‌وه ته‌واوی سنووره ئاسمانی و وشكانییه‌كانی به ڕووو ئه‌و هاووڵاتییه بیانییانه‌دا ده‌كاته‌وه، كه هه‌ر دوو ژه‌مه‌كانی ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
كێڤین مونۆز، جێگری وته‌بێژی كۆشكی سپی، له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند: "له 8ی تشرینی دووه‌مه‌وه سیاسه‌تی گه‌شتیاریی نوێ كه وه‌رگرتنی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتییانی بیانی كردووه‌ته مه‌رج، پیاده ده‌كرێت".
له‌گه‌ڵ كاركردن به‌و بڕیاره جگه له‌و هاووڵاتییه بیانییانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه هه‌روه‌ها هاووڵاتییانی وڵاتانی شنگن و به‌ریتانیایش ده‌توانن گه‌شت بكه‌ن بۆ ئه‌مریكا.
به‌هۆی بڕیاره‌كه‌وه گه‌شتكردن له سنووری وشكانییه‌وه له مه‌كسیك و كه‌نه‌داوه بۆ ئه‌مریكا ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه كه ماوه‌ی 19 مانگ بوو راگیرابوو.