كۆڵن پاوڵ بەكۆرۆنا گیانی لە دەستدا

18/10/2021 جیهان

كۆڵن پاوڵ، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریكا بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لە دەستدا.

خێزانی كۆڵن پاوڵ، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرای كرد كە بەهۆی كۆڤێد 19وە لە تەمەنی 84 ساڵیدا گیانی لە دەستدا.

كۆڵن پاوڵ، سیاسەتمەداری‌ ئەمریكی‌ و جەنەراڵێكی‌ خانەنشینی‌ خاوەن چوار ئەستێرە بوو لە سوپای‌ ولایەتە یەكگرتووەكانی‌ ئەمریكا و لەدایك و باوكێكی‌ بەرەچەڵەك ئەفریقی‌ لەدایك بووە و لە كاروانی‌ سەربازیی‌ خۆیدا وەك راوێژكاری‌ ئاسایشی‌ نەتەوەیی‌ و فەرماندەی‌ سوپای‌ ئەمریكی‌ و سەرۆكی‌ دەستەی‌ ئەركانی‌ هاوبەشی‌ سوپا، كاری‌ كردووە و لەساڵانی‌ (2001-2005) وەزیری‌ دەرەوەی‌ ئەمریكا بووە و خاوەنی‌ سێ كچ و سێ كوڕە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group