ئامادەكاری بۆ پلانێكی نوێی میدیای سەربازی دەكرێت

30/11/2021
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ تیمێكی راوێژكاری هاوپەیمانان ئامادەكاری بۆ پلانێكی نوێی میدیای سەربازی دەكەن.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، عەمید عوسمان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی لەگەڵ كۆڵۆنێڵ ئەلێكساندەرو تیمێكی راوێژكارانی سەربازی هێزەكانی هاوپەیمانان كۆبونەتەوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی پێشمەرگە رایگەیاندوە: ئێستا هەیكەلی میدیای وەزارەت گۆڕانكاری بەسەردا هاتوە بەشێوەیەكی سەردەمیی رێكخراوەتەوە، ستایشی هەوڵەكانی راوێژكارانی سەربازی هاوپەیمانانیشی كردوە كە رۆڵێكی گرنگ و كاریگەریان گێڕاوە لە پێشخستنی میدیای سەربازی و پەرەسەندن و فراوانبونی. 
لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتوە، راوێژكارانی سەربازی هاوپەیمانان دووپاتیانكردۆتەوە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبن و هاوشانی بەرنامەكانی وەزارەت لەپرۆسەی چاكسازی بەشداری پلانی نوێی میدیایی سەربازی لەوەزارەتی پێشمەرگە دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group