دەستلەكاركێشانەوەی هەڤاڵ ئەبوبەكر رەتدەكرێتەوە

01/12/2021

نەوا-
بەرزان شێخ محەمەد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رەتیدەكاتەوە، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگار بەهۆی توندوتیژیەكانی ئەم دواییەی پارێزگاكەوە دەست لەكاركێشانەوەی پێشكەش كردبێت.
بەرزان شێخ محەمەد بە دەنگی ئەمریكای وتووە، ئەوەی دەستی كەوتبێت لەوبارەوە ئەوەیە كە پارێزگار دەڵێت، بە فەرمی كەس پێی رانەگەیاندووە هەروەها خۆشی داوای نەكردووە.
رونیشیكردووەتەوە، ئەگەر دەستلەكاربكێشێتەوە پێویستە لەرێگای ئەنجومەنی پارێزگاوە دەستلەكاركێشانەوەكەی قبوڵ بكرێت، بۆیە دەبێت سەرەتا نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەی بنێرێت بۆ ئەنجومەنی پارێزگا.
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جەختی لەوەش كردووەتەوە، تاوەكو ئێستا نامەی بۆ ئەنجومەن نەناردووە، بە شەخسیش بەوپێیەی هەردوكیان لە یەك حزبن پرسیاریان لێكردووە لەوبارەیەوە و راست نیە و نامەی دەستلەكاكێشانەوەی پێشكەش نەكردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group