وێنەیەكی ئۆمیكرۆن زانایان نیگەران دەكات(وێنە)

02/12/2021 هەمەڕەنگ

نەوا
بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی نەوەی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا زانایان نیگەران دەكات و باس لەوە دەكەن، زۆرترین گۆڕانكاری لە خۆیدا كردووە و لە باشترین سیناریۆدا ڤاكسینەكان 40% كەمتر كاریگەرییان لە دژی دەبێت.
وێنەیەكی ئۆمیكرۆن لە لایەن ئاژانسەكانی تەندروستی گشتی و دامەزراوە ئەمریكییەكان بڵاوكراوەتەوە و تێیدا سەرجەم گۆڕانكارییەكانی ئەو نەوەیە ئاشكرا كراوە، ئەوەش زانایانی تووشی نیگەرانی كردووە.
زانایان هۆشدارییان داوە لەوەی، ئۆمیكرۆن زۆرترین گۆڕانكاری لەخۆیدا كردووە و ئەو گۆڕانكارییانەش توانای زیاتر دەدات بە ڤایرۆسەكە وەك خێراتربوونی گواستنەوەی و هەندێك جاریش توانای زیاتری ناداتێ‌.
ئەوەی تاوەكو ئێستا زۆرترین نیگەرانی دروست كردووە، توانای ڤاكسینەكان دژی ئۆمیكرۆن كە ئەوەش تاوەكو ئێستا روون نییە و لەوانەیە چەند هەفتەیەكی تری بوێت بۆ ئاشكرا بوونی و زانایان پێیان وایە، لە باشترین سیناریۆدا ڤاكسینەكان 40% كەمتر كاریگەرییان دژی نەوە نوێكە دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group