رێزان شێخ دلێر: یەكێتی لەژێر هیچ فشارێكدا بەرهەم ساڵح ناگۆڕێت

19/01/2022

نەوا-
رێزان شێخ دلێر راوێژكاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت، یەكێتی ناچێتە ژێر باری هیچ فشارێكەوە و كاندیدی فەرمی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بەرهەم ساڵحە.
رێزان شێخ دلێر بە دەنگی ئەمریكای وتووە، ناچنە ژێر باری هیچ فشارێك و پێویستە پارتیش یەكێتی نەكاتە قوربانی وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار، چونكە ئەوكات خۆی دەبێت تەحەمولی ئەنجامەكەی بكات.
وتوشیەتی، كاندیدی فەرمی یەكێتی بۆ ئەو پۆستە پێشتر لە كۆبوونەوەی مەكتەب سیاسی بڕیاری لەسەر دراوە، ئەوە زۆر دڵنیایی بێت بۆ هەموو كەس كە "د. لەتیف رەشید" وەك كاندیدێكی سەربەخۆ خۆی كاندیدكردووە، دەیەوێت فرسەتێك بەدەست بهێنێت و ئەو پۆستە وەربگرێت.
ئەو بەرپرسەی یەكێتی دڵنیاییشی داوە لەوەی، باڤڵ تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی خۆی چووەتە بەغدا و پشتگیری د. بەرهەمی كردووە وەك كاندیدی فەرمی، ئێستا ماوەتەوە ئەوەی  كار لەسەر ئەوە بكەن زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group