كەشناسی پێشبینی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە

19/01/2022

نەوا-
بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری لە سەنتەری پارێزگاكان بەفر بارین دەستپێدەكات و سبەینێ پێنجشەممە لە كاتەكانی دوانیوەڕۆ كاریگەری ئەو شەپۆلە لاواز دەبێت.
بە‌ڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی هاتنی كاریگەری شەپۆلێكی بەفربارین لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری لە سەنتەری پارێزگاكان بەفر بارین دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتر دەبێت.
سەبارەت بە كەش و هەوای رۆژی پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتیەكە باسی لەوە كردووە، لە كاتەكانی دوانیوەڕۆ كاریگەری ئەو شەپۆلە لاواز دەبێت.
هێما بۆ ئەوەشكراوە، هەندێك ناوچەش ئەگەری بەفربارین بە تێكەڵی لەگەڵ نمەباران دەبێت، هەندێك كات خێرایی با بۆ سەرووی 20كم لە كاتژمێرێكدا زیاد دەكات و رۆژی پێنجشەممە لەكاتەكانی بەیانی خێراییەكەی دەگاتە 25كم لەكاتژمێرێكدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group