ئیدارەی سۆران پشوی فەرمی راگەیاند

19/01/2022

بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی تری سەرماو بەفرەوە پشوی فەرمی لە ئیدارەی سۆران راگەیەنرا.
لە راگەیەنراوێكدا كە نوسینگەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران بڵاویكردۆتەوە ئاماژەی بەوەكردوە، رۆژی پێنجشەمە 20-1 پشوی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم.
ئاماژە بەوەشكراوە،  لەسەر بریاری هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمی و دۆخی كەشوهەوا لە زۆربەی قەزا و ناحیەكانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ سەلامەتی گیانی فەرمانبەران و هاووڵاتیان، لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت جگە لە (تیمەكانی پاراستنی رێگاوبان و خزمەتگوزاری شارەوانی و بەرگری شارستانی و چاكردنەوەی ئاو و كارەبا لەگەڵ ئێشكگری نەخۆشخانەكان) رۆژی پێنجشەممە پشوی فەرمی دەبێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group