رۆژنامەنوسێك: وەرزی داهاتوو لیڤاندۆڤسكی یاریزانی ریاڵ مەدریدە

10/02/2022 وەرزش

نەوا-
یەكێك لە رۆژنامەنوسە وەرزشییە دیارەكانی ئیسپانیا ئاشكرای كرد، وەرزی داهاتوو رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی یاریزانی ئێستای یانەی بایەرن نیونخ روودەكاتە یانەی ریاڵ مەدرید.
رۆژنامەنوسەكە كە ناوی "بیتزارۆ"یە لەكاتی دەركەوتنی لە كەناڵی فەرمی ریاڵا مەدرید وتی، لیڤاندۆڤسكی وەرزی داهاتوو دەبێتە یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید.
ئاماژەی بەوەشداوە، گفتوگۆی زارەكی لەنێوان هەردولا كۆتایی هاتووە و بۆ ماوەی دوو وەرز 12 ملیۆن یۆرۆ موچەی دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group