نیمار دەنگۆی رووكردنە ریاڵ مەدرید رەتدەكاتەوە

10/03/2022 وەرزش

نەوا-
نیمار دا سیلڤا ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن روودەكاتە یانەی ریاڵ مەدرید.
نیمار دا سیلڤا لە لێدوانێكدا بە رۆژنامەی "سپۆرت"ی كەتەلۆنی وتووە، هەمیشە بەرشەلۆنە لە دڵیدایە و چەندین ساڵی ناوازەی لەو یانەیە بەڕێ كردووە.
سەبارەت بە دەنگۆی رووكردنە یانەی ریاڵ مەدرید وتویوتی، ئەو دەنگۆیانە راست نین، كاتێك تەمەنی 13 ساڵ بووە نزیك بووە لە یاری كردن بۆ یانە شاهانەییەكە بەڵام ژیان بەرەو بەرشەلۆنەی بردووە، خۆشەویستییەكی زۆری بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە هەیە و هەمیشە لە دڵیدا دەبێت.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، بە پێچەوانەی پێشبینییەكانەوە شەوی رابردوو یانەی ریاڵ مەدرید توانی بە ئەنجامی 3 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە خولی یانەی پاڵەوانیی ئەوروپا لە یانەی پاریس سانجێرمان بباتەوە و سەركەوێت بۆ قۆناغی داهاتووی خولەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group