ئیسرایئل: ئێران چەند هەفتەیەكی ماوە بۆ دەستخستنی چەكی ئەتۆمی

17/05/2022 جیهان

نەوا-
بینی گانتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل پێی وایە، كۆماری ئیسلامی ئێران تەنها چەند هەفتەیەكی ماوە تاوەكو بتوانێت بۆمبی ئەتۆمی دروست بكات.
گانتس لە وتەیەكدا لە زانكۆی "ریخمان"ی وڵاتەكەی وتی، لە ئێستادا ئێران هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە بۆ دروست كردنی هەزار ئامێری پێشكەوتووی پیتاندنی یۆرانیۆم لە جۆری "ئای ئاڕ 6"، ئەوەش لە پێگەیەكی ژێر زەویدا لە نزیك شاری "نەتەنز"، باجی وەستاندنی ئێران لە ئێستادا كەمترە لە باجەكەی دوای ساڵێكی تر.
باسی لەوەش كردووە، مانگی 2ی ئەمساڵ ئێران چەند درۆنێكی هەستاند و لە رێگەدا بوون تا بیاننێرێت بۆ گروپە بەرگرییەكان لە فەلەستین، بەڵام لە عیراق خرانە خوارەوە.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل پێشی وایە، چەكە ستراتیژییە وردەكانی ئێران لە چەند رۆژی رابردوودا زۆر زیادیان كردووە، جەختی لەوەش كردووەتەوە كە وڵاتەكەی لە هەوڵەكانی بۆ رێگریكردن لە ناردنی چەكی ئێرانی بۆ سوریا بەردەوام دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group