مالكی بۆ سەدر: ناكرێت حكومەت بەو شێوەیە پێكبهێنرێت

19/05/2022 عێراق

نەوا-
نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وەڵامی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدری دایەوە لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەوە و رایگەیاند، ناكرێت حكومەت بەو شێوەیە پێكبهێنرێت كە باسی دەكەن.
نوری مالكی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا وتی، دەبێت هەمووان لە حكومەتدا بەشداربن و رەتكردنەوەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لوتكەی پشێوییە.
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێشی وایە، پێداگیریكردنی سەدر لەسەر پێكهێنانی حكومەت بەبێ لایەنەكانی تری شیعە ئینكارییە، ئەو ئینكارییە مەترسییە بۆسەر پرۆسەی سیاسیی عیراق و كاری دادگا.
پێشتر موقتەدا سەدر رەخنەی لە لایەنەكانی تری شیعە گرت بەوەی رێگربوون لە بەردەم پێكهێنانی حكومەت لەلایەن سەدر و هاوپەیمانەكانییەوە، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیشی رەتكردەوە كە دژی پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراك بوو.
مالكی جەختی لەوە كردووەتەوە، مانەوەی كێشەی پۆستی سەرۆككۆمار سەرەكیترین گرێی پرۆسەی سیاسییە و ئەوان هیوادارن كورد لەسەر یەك كاندید رێكبكەوێت، هەروەها رێگە بە پێكهێنانی حكومەتی پەراوێز نادەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group