توركیا كوژران و برینداربونی 8 سەربازی لەهەرێم راگەیاند

24/05/2022 جیهان

وەزارەتی بەرگری توركیا كوژران و برینداربونی 8 سەربازی لە هەرێمی كوردستان راگەیاند.
وەزارەتی بەرگری توركیا لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی چنگ- قفڵ لە باكوری عیراق لەگەڵ چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ، 3 سەربازیان كوژراون و 5ی تریش بریندار بون.
پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: بەمنزیكانە پرۆسەیەكی سەربازی نوێ دەستپێدەكەن لەسەر سنورەكانیان بۆ دابینكردنی ناوچەیەكی ئارام بە قوڵایی 30 كیلۆمەتر بۆ دورخستنەوەی توركیا لە هەڕەشەو هێرشكردنە سەر خاكەكەیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group