نەوا
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری دیداری یەكێتی رایگەیاند، لە دوای بەستنی كۆنگرەی یەكێتی هەوڵدرا سەرۆكی حزبەكەیان بكوژرێت، بەڵام توانییان ئارامی بگەڕێننەوە.
قوباد تاڵەبانی لە دەستپێكی دیداری یەكێتیدا كە ئەمڕۆ شەممە 28ی 5 دەستی پێكرد وتی، ئەوەی دەیانەوێت لەو دیدارەدا بیكەن، تەواو كردنی كارەكانی كۆنگرەی حزبەكەیەتی.
لە بەشێكی تری قسەكیدا وتی، لەدوای كۆنگرە هەوڵدا سەرۆكی حزبەكەمان " كە بافڵ تاڵەبانییە" بكوژرێت، بە سەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ توانییان ئارامی بۆ نێو یەكێتی بگەڕێنینەوە.
لای خۆشیەوە بافڵ تاڵەبانی هەر لە دیدارەكەدا وتی، بە كۆنگرەیەك هەموو كێشەكانی یەكێتی چارەسەر نابێت، ئەگەر باشترین كۆنگرەش بكرایە پێویستیان بەم دیدارە دەبوو، پێیانوانەبوو بەكۆنگرەیەك كێشەكانی یەكێتی چارەسەر بكرێت.