پەیوەندییە پڕ لە دەستكەوتەكانی مارسێلۆ لەگەڵ ریاڵ كۆتایی دێت

29/05/2022 وەرزش

نەوا
مارسێلۆ ئەستێرەی باڵی چەپی یانەی ریاڵ مەدرید ئاشكرای كرد، دوای ئەوەی بۆ كۆتا جار خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بەدەستهێنا، ئەو یانەیە جێدەهێڵێت.
دوای یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، مارسێلۆ لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی "كواترۆ"ی ئیسپانی وتویەتی، ئەمە كۆتا یاریم بوو بە درێسی ریاڵ مەدریدەوە و ریزەكانی ئەو یانەیە جێدەهێڵێت.
مارسێلۆی تەمەن 34 ساڵ لە ساڵی 2006ەوە لە خولی بەڕازیلییەوە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە كردووە و ماوەی 16 ساڵە لە ریزەكانی ئەو یانەیە یاری دەكات، لەگەڵ ریاڵا مەدرید سەرجەم نازناوە ناوخۆیی و كیشوەرییەكانی بەدەستهێناوە لەناویشیاندا 5 نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
ئەستێرە بەڕازیلییەكە سەرەڕای یاری نەكردنی، شەوی رابردوو وەك كاپتنی ریاڵ مەدرید نازناوەكەی بەرزكردەوە، بەهۆی چوونە تەمەن و دابەزینی ئاستی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە ئیسپانییەكە نوێ ناكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group