ڤاڵڤێردی: رامۆس هاواری دەكرد "بیكوژن"

02/06/2022 وەرزش

نەوا-
فێدیریكۆ ڤاڵڤێردی ئەستێرەی لاوی یانەی ریاڵ مەدرید باس لە جوڵەیەكی بەناوبانگی دەكات بووە هۆی بەدەستهێنانی نازناوی سۆپەری ئیسپانی و دەڵێت، سێرجیۆ رامۆس هاواری دەكرد "بیكوژن".
ڤاڵڤێردی لە لێدوانێكدا باسی لەوە كردووە، كاتێك لە یاری كۆتایی سۆپەری ئیسپانیا لەنێوان ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدرید فاوڵی بەرامبەر مۆراتا گرت، پێش ئەوە گوێی لە دەنگێك بوو لە دواوە هاواری دەكرد "بیكوژن".
ئاماژەی بەوەشداوە، دەنگەكە سێرجیۆ رامۆس بوو، كەشەكە زۆر حەماسی بوو لەو یاریەدا.
لە جامی سۆپەری ئیسپانیا ڤاڵڤێردی توانی رێگە لە مۆراتا بگرێت لە تۆمار كردنی گۆڵ كە بەتەنها روبەڕووی گۆڵچی بووەوە و لەلایەن ڤاڵڤێردییەوە لە دواوە و لە دەرەوەی هێڵی سزا لێی دراو بەهۆی ئەوەش ئەستێرە لاوەكەی یانەی ریاڵ مەدرید بە كارتی سور كرایە دەرەوە، بەڵام هۆكار بوو بۆ ئەوەی ریاڵ ببێتە خاوەنی نازناوەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group