ئەو بونەوەرەی بۆ یەكەمجار تاعونی بڵاوكردەوە دۆزرایەوە

16/06/2022 هەمەڕەنگ

نەوا-
زانایان ئاشكرایان كرد، سەرەتای بڵاوبوونەوەی "تاعون" كە پێی دەوترێت "مردنی رەش"یان دۆزیوەتەوە، بۆ یەكەمجار ساڵی 1338 دەركەوتووە و سەرچاوەكەی پاشماوەی بونەوەرێك بووە لە قیرغیزستان.
بەپێی توێژینەوەیەك كە لە گۆڤاری "نەیچە" بڵاوكراوەتەوە، زانایانی زانكۆی "ستیرلینگ" لە سكۆتلەندا و پەیمانگای "ماكس پلانك"ی ئەڵمانی و زانكۆی "توبنگن" توانیویانە سەرچاوە و سەرەتای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی "تاعون" و شوێنی بڵاوبوونەوەی بۆ یەكەمجار بدۆزنەوە.
بەپێی توێژینەوەكە، زانایان گەیشتوونەتە ئەوەی كە "تاعون" بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1338 بڵاوبووەتەوە و سەرچاوەكەی بونەوەرێك بووە لە قیرغیزستان، ئەوەش دوای وەرگرتنی DNA دانەكانی ئێسكەپەیكەری ئەو بونەوەرە لە نزیك دەریاچەی "ئیسیك كول" لە ناوچەی تیان شان.
بەپێی هەمان توێژینەوە، لەو ئێسكەپەیكەرەدا ئەو بەكتریایەیان دۆزیوەتەوە كە بووەتە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای "تاعون" پێش ئەوەی بگاتە ئەوروپا.
لە نێوان ساڵانی 1346 بۆ 1353 تاعون لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپای داو بووە هۆی مردنی 200 ملیۆن كەس، نیوەی دانیشتوانی لەندەن و 60%ی هەموو ئەوروپای لەناوبرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group