محەممەد ئەربیلی كۆچی دوایی كرد

20/06/2022 هەمەڕەنگ

نەوا
محەممەد ئەربیلی هونەرمەندی دیاری گۆرانی كوردی، لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە نەخۆشخانە كۆچی دوایی كرد، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە ماوەیەكە لە نەخۆشخانەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە 20ی 6ی 2021، محەمەد ئەربیلی لە نەخۆشخانەی ژین لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد و بەپێی زانیاریەكانی كەسوكارەكەی كاتژمێر 9 كۆچی دوایی كردووە.
محەمەد ئەبیلی، دوای ئەوەی باری تەندروستی تێكچوو برایە نەخۆشخانە و دەركەوت یەكێك لە گورچیلەكانی لەكاركەوتووە، بڕیاربووە نەشتەرگەری گورچیلەی بۆ بكرێت.
ئەو هونەرمەدە لە ساڵی 1933 لە گەڕەكی تەعجیل لە شاری هەولێر لەدایكبووە، لە تەمەنی منداڵییەوە دەستی بە گۆرانی وتن كردووە و خاوەنی چەندین گۆرانی دیارە لەوانەش "ئەی دلێران، كچەی كافرۆش، یەڵڵا شۆفێر و هەولێر".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group