دژە تیرۆری كوردستان: دەست بەسەر زیاتر لە 30 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا

13/08/2022

نەوا-
دژە تیرۆری كوردستان ئاشكرای كرد، لە ناحیەی سەنگەسەر دەست گیراوە بەسەر زیاتر لە 30 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆری كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، تواندرا دەست بەسەر زیاتر لە 30 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری كریستاڵ بگیردرێت، ئەویش لە ناحیەی سەنگەسەر لە سنوری قەزای رانیە.
رونیشكراوەتەوە، پرۆسەكە لەلایەن هێزەكانی فەوجی دووی دەڤەری راپەڕین، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆر CTG، لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا بە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان ئەنجام دراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group