سبەینێ پلەكانی گەرما دادەبەزن

13/08/2022

نەوا-
شارەزایەكی كەشناسی ئاشكرای كرد، سبەینێ یەكشەممە پلەكانی گەرما نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن و یەك بۆ 2 پلە دادەبەزن.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی بڵاویكردووەتەوە، سبەی یەكشەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ  ئەبێت لەگەڵ بوونی خۆڵبارینێكی كەم بۆ مامناوەند لە ناوچەكانی سنوری پارێزگای كەركوك و هەولێر و ئیدارەی گەرمیان.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، هەر بەپێی پێشبینییەكان پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ شەممە یەك تاوەكو 2 پلە نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.
بەپێی زانیاریەكانی ئەو كەشناسە، لە سەنتەری هەولێر و سلێمانی و دهۆك بەرزترین پلەی گەرما 42 پلە دەبن، لە هەڵەبجە 44 و لە كەركوك و ئیدارەی راپەڕین 43 و لە گەرمیان بەرزترین پلەی گەرما 45 پلە دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group