لە روداوێكی تەقەكردن لە خوێندنگەیەك 9 كەس كوژران و 20ی تر بریندارن

26/09/2022 جیهان

نەوا-
لە روداوێكی تەقەكردن لە خوێندنگەیەك لە روسیا، 9 كەس گیانیان لەدەستدا كە 5یان منداڵن و 20ی تر بریندار بوون، بەپێی زانیاریەكانیش تەقەكەرەكە خۆی كوشتووە.
وەزارەتی ناوخۆی كۆماری "ئۆدمۆرتیا" كە یەكێكە لە كۆمارەكانی ناوەڕاستی روسیا لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، لە خوێندنگەیەك لە پایتەختی كۆمارەكە روداوێكی تەقەكردن رویداوە، كە ژمارەیەك قوربانی لێكەوتووەتەوە.
بەپێی بەیاننامەكە، لە روداوەكەدا 9 كەس گیانیان لەدەستداوە كە 5یان منداڵن، هەروەها 20 كەسی تریش بریندار بوون، تاوەكو ئێستا زانیاری ورد لەسەر روداوەكە بەردەست نییە و بەدواداچوونەكان دەستیان پێكردووە.
پۆلیسی كۆماری ئۆدمۆرتیا ئەوەی بڵاوكردووەتەوە، ناسنامەی ئەنجامدەری هێرشەكەش نەزانراوە، بەڵام تەرمەكەی دۆزراوەتەوە و بەپێی زانیارییەكان خۆی كوشتووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group