نەوا-
یوسف قەرزاوی سەرۆكی پێشووی یەكێتی زانایانی ئیسلامی جیهانی، لە تەمەنی 96 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئەكاونتی یوسف قەرزاوی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هەواڵەكەی پشتڕاست كردووەتەوە و بڵاویكردووەتەوە، ناوبراو كۆچی دوایی كردووە.
نوسیویشیەتی، قەرزاوی تەمەنی لە پێناو حوكمەكانی ئایینی ئیسلام و بەرگری كردن لە ئومەتەكەی تەرخان كردبوو.
یوسف قەرزاوی كە زانایەكی میسری بوو، لە ساڵی 1926 لە دایكبووە و هەڵگری ناسنامەی قەتەریش بوو، سەرۆكی پێشتری یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی جیهان بوو.