دیموكراتەكان ولایەتی دووەمی جۆ بایدن رەتدەكەنەوە

26/09/2022 جیهان

نەوا-
بەپێی راپرسییەك، زیاتر لە نیوەی لایەنگرانی دیموكراتەكانی ئەمریكا جارێكی تر كاندید كردنی جۆ بایدن سەرۆكی ئێستا بۆ هەڵبژاردنەكانی 2024 رەتدەكەنەوە و نزیكەی نیوەی لایەنگرانی كۆماریەكانیش دژی كاندید كردنەوەی دۆناڵد ترامپن.
بەپێی راپرسیەكە كە كەناڵی ABC و رۆژنامەی "واشنتن پۆست" بە هاوبەشی ئەنجامیانداوە، 56%ی لایەنگرانی دیموكراتەكان دووبارە كاندید كردنی جۆ بایدن بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا رەتدەكەنەوە.
ئەوەش هاتووە، 35% پشتگیری دووبارە كاندید كردنەوەی دەكەن و 9% باسیان لەوە كردووە كە سەختە بتوانن بڕیار بدەن، زۆرینەی لایەنگرانی دیموكراتەكان پێیان باشە كەسێكی تر كاندید بكرێت.
هەرچی سەبارەت بە لایەنگرانی كۆمارییەكانی ئەمریكایە، 47% لەگەڵ دووبارە كاندید كردنەوەی دۆناڵد ترامپن، 46%یش دژین و 7%یش بەلایانەوە سەختە بڕیار بدەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group