توركیا لە لێدوانێكی پەرلەمانی ئەڵمانیا نیگەرانە

27/09/2022 جیهان

وەزارەتی دەرەوەی توركیا ناڕەزایی و كاردانەوەی وڵاتەكەی گەیاندە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە ئەنقەرە سەبارەت بە  لێدوانێكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئەڵمانیا.
وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، بەتوندی لێدوانی فۆلفغانگ كوبیكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئەڵمانیا ئیدانە دەكەن كە لەبارەی رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە داویەتی و بۆ ئەو مەبەستەش باڵیۆزی ئەڵمانیا لە ئەنقەرەیان بانگهێشت كردوەو پێیانڕاگەیاندوە كە لێدوانەكانی كۆبیكی لەبارەی ئەردۆغانەوە قبوڵكراوە نیەو لەئاستی پۆستەكەیدا نیە، هەروەها بەو لێدوانە كۆبیكی ئەخلاقی سیاسی و لێپرسراوێتی لەدەستدەدات.
وەزارەتی دەرەوەی توركیا راشیگەیاندوە، باڵیۆزی ئەڵمانیایان بۆ كاردانەوەی لێدوانەكەی كۆبیكی بانگهێشت كردوەو ناڕەزایەتی خۆیانیان پێڕاگەیاندوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group