مەزڵوم عەبدی: لە دوو بۆردومانی توركیا 4 كەس گیانیان لەدەستداوە

29/09/2022

نەوا-
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" ئاشكرای كرد، بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی توركیا و تۆپخانەكانی ئەو وڵاتە، 4 هاوڵاتی شەهیدبوون كە دووانیان منداڵن.
مەزڵوم عەبدی لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەبەردەوامی پێشێلكارییەكانیدا رۆژی چوارشەممە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی توركیا لە كۆبانی و جەزیرە دوو دامەزراوەی ئیدارەی خۆسەری بۆردومانكردووە، لە ئەنجامدا دوو كارمەند گیانیان لەدەستداوە.
رونیشیكردووەتەوە، هەروەها هێزەكانی توركیا گوندی زركانیان تۆپبارانكردووە و لە ئەنجامدا دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە.
فەرماندەی گشتی هەسەدە جەختی لەوەش كردووەتەوە، لە ئەمساڵدا توركیا 59 جار ناوچەكانی باكوری سوریای كردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا دەیان سەربازی هەسەدە، هاوڵاتی مەدەنی، ژن و منداڵ گیانیان لەدەستداوە، بۆیە لەسەر گەرەنتیكارانی ئاشتی پێویستە هەڵوێستیان هەبێت و سنورێك بۆ هێرشەكانی توركیا دابنێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group