وەزارەتی دەرەوەی یابان: هێرشەكانی ئێران ئیدانە دەكەین

29/09/2022 جیهان

وەزارەتی دەرەوەی یابان ئیدانەی هێرشەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان دەكات.
لە راگەیەنراوێكدا كە كۆپیەكی بۆ رادیۆی نەوا نێردراوە، ئونو هیكاریكۆ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی یابان رایگەیاندوە، بەتوندی ئەو هێرشانەی كۆماری ئیسلامی ئێران ئیدانە دەكەین كە هەڕەشەن بۆ سەر سەروەریی عیراق و سەقامگیرییەكەی و ئاسایشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، نیگەرانیشین كە بۆردومانەكان زیانی گیانی لێكەوتۆتەوە.
ئاماژەشیكردوە، حكومەتی یابان پشتیوانی هەوڵەكانی عیراق دەكات بۆ زامنكردنی ئاشتی و سەقامگیری لەعیراق لەناویاندا هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group