ئەردۆغان: شەڕی من لەگەڵ سودی بانكییە

29/09/2022 جیهان

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: گەورەترین شەڕی دژ بە سودی بانكییەو هەوڵدەدەن زیاتر دایبەزێنن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتارێكدا رایگەیاند، گەورەترین شەڕی من لەگەڵ سودی بانكییە، گەورەترین دوژمنی منە دوبارە رێژەی سودمان 12% دابەزاندوە، پێویستە بۆ كەمتر لەوەش دایبەزێنین.
ئەردۆغان سەبارەت بە دابەزینی رێژەی هەڵئاوسان وتویەتی: بەرەنگاری هەڵئاوسان دەبینەوە، لەو باوەڕەدام و بەرگری لەوە دەكەم كە دوای سەری ساڵ هەڵئاوسانیش بەڕێژەی سودی نزم دادەبەزێت و فەرمانم بە بانكە حكومییەكان كردوە كە هەموو هاوكارییەكی كەرتی وەبەرهێنان بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group