توركیا دەستپێكردنی پرۆسەیەكی نوێی راگەیاند

02/10/2022 جیهان

نەوا-
وەزیری ناوخۆی توركیا دەستپێكردنی پرۆسەیەكی نوێی ئەمنی بۆ هەردوو وەرزی پایزو زستان راگەیاند.
سلێمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاندوە، پرۆسەی (ئارن حسار) كە پرۆسەیەكی ئەمنییە بۆ هەردوو وەرزی پایزو زستان دەستپێدەكات و تیایدا هەزارو 600 چەكداری هێزە ئەمنییەكان لەشاری شرناخ بەشداری تیادا دەكەن.
سۆیلو وتوشیەتی: لە پرۆسەی پێشتری ئارن حساری وەرزی هاویندا هێزەكانیان توانیویانە 98 چەكداری پارتی كرێكارانی كوردستان ( پەكەكە) بكەنە ئامانج.
هێزەكانی سوپای توركیا پرۆسەكانیان لە باشورو رۆژئاوای كوردستان دژی چەكدارانی پەكەكەو پەیەدەو یەپەژە دەستپێكردوەو پێشتریش وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە رایگەیاندبوو كە ئەو پرۆسە سەربازی و ئەمنیانە بەردەوام دەبن تاكو مەترسیەكانی پەكەكەو یەپەگە لەسنورەكانی وڵاتەكەیان دوردەخەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group