ئەفسانەیەكی تۆپی پێی بەرازیل خرایە ژێر چاودێری چڕی پزیشكیەوە

03/12/2022 وەرزش

نەوا-
ئەفسانەیەكی تۆپی پێی هەڵبژاردەی پێشوتری بەرازیل رەوانەی نەخۆشخانە كرا بەهۆی تێكچونی رەوشی تەندروستیەوە.
پێلێ ئەفسانەی هەڵبژاردەی بەرازیل لەچەند رۆژی رابردودا دوچاری تێكچونی رەوشی تەندروستی بۆوە بەهۆی ئەوەی دوچاری نەخۆشی شێرپەنجەی ریخۆڵە بوە.
ئاژانسەكان بڵاویانكردۆتەوە كە پزیشكەكانی پێلێ باسیانلەوە كردوە كە جەستەی ناوبراو توانای وەڵامدانەوەی وەرگرتنی چارەسەری كیمیاوی نییەو بەوهۆیەوە رەوانەی ژوری چاودێری چڕی پزیشكی كراوە.
ئیدیسون ئارانتیس ناسیمۆنتۆ ناسراو بە (پێلێ) ساڵی 1940 لەدایكبوە هێرشبەری بەناوبانگی هەڵبژاردەی بەرازیل بوەو ناوی لەناو ئەو ئەستێرانەدا دەدرەوشێتەوە كە لە تۆپی پێدا سەركەوتوبون و خاوەن هاندەرێكی تایبەت بون لە سەدەی بیستەمدا، هەروەها یەكێكە لەو یاریزانانەی كە نازناوی سەدەی پێبەخشراوە. 
پێلێ لە سێ جامی جیهانیدا توانیویەتی لەگەڵ هاوڕێكانیدا براوی جامەكەبن لە ساڵانی 1958 و 1962 و 1970 و گۆڵكەری مێژویی هەڵبژاردەی بەرازیلە كە 77 گۆڵی لە 92 یاریدا تۆماركردوە.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group